شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەیاوەری ژمارەیەك پەرلەمانتار و كەسایەتی سیاسی سەردانی میوانخانەی شێخ جاسم جبارەی كرد لە پارێزگای سەلاحەدین.
شێخ خەنجەر گفتوگۆی گرنگی كرد لەگەڵ شێخ جبارە و ژمارەیەك لە سەرۆك هۆزەكان دەربارەی چۆنیەتی پشتیوانی و پەرەپێدانی ڕۆڵی عەشائیرەكان لە پاراستنی ڕایەڵی كۆمەڵگەیی و و پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی. هەروەها چەند مەسەلەیەكی پەیوەست بە دۆخی خەڵكی سەلاحەدین و ڕێگاكانی پێشخستنی خزمەتگوزاری و باشكردنی دۆخی پارێزگاكە.
ئەم سەردانە لەچوارچێوەی گەشتێكدایە كە چەند ناوچەیەكی سەلاحەدینی گرتووەتەوە، وەك گوزارشتێك لە بایەخپێدانی شێخ خەنجەر بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ گەل و لەنزیكەوە تێگەیشتن لە پێویستی و كێشەكانیان.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە دكتۆر ئیسماعیل نەجم دەكات
شێخ خەنجەر لەیادی هەشتەمین ساڵەی تاوانەكەی سەقلاویەدا دووبارە داوای ئاشكراكرد...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە كادرە پێشكەوتوەكانی هاوپەیمانی سیادە دەكات