شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی میوانخانەی شێخ شەعلان كرەیم-ی پەرلەمانتاری كرد لە ناوچەی مەكیشیفە لە پارێزگای سەلاحەدین كە شاندێكی گەورە یاوەریی دەكرد و بەئامادەبوونی سەركردە سیاسیە پەرلەمانی و خۆجێیەكانی پارێزگاكە دیدارێكیان بۆ ڕێكخست.
لەو سەردان و دیدارەی شێخ خەنجەردا، كە لەسەر داوای شێخ كرەیم بەڕێوەچوو و كەسایەتیە عەشائیری و سەركردە سیاسیەكان ئامادەیبوون، باس لە دواگۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی گۆڕەپانی سیاسی كرا، لەپێش هەموویانەوە بابەتی دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە پێویستە بەزوویی ئەم دۆسیە گرنگە یەكلابكرێتەوە چونكە شایستەیەكی نیشتیمانی و ئەركێكە جێبەجێبكرێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی دەستووری و بەشێوەیەكی ئەرێنییش ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخی گشتیی سیاسی دەبێت.
شێخ خەنجەر و ئامادەبوان جەختیان كردەوە لەسەر پشتیوانیكردنی ئەو جموجووڵانەی كە ئامانجیان دانانی بناغەی پتەوی سیاسیە وەك ئەركی نیشتیمانی و ڕابەرایەتیكردنی جەماوەر و نوێنەرایەتیكردنیان بەشێوەیەكی ڕاستەقینە و داواكردنی مافە ڕەواكان و بەدیهێنانی دادوەری و ئازادی و ژیانێكی شكۆمەندانە.
شێخ خەنجەر پێشوازیكرد لە ڤۆڵگەر پیرێز
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕا...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی كرد لە باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق