شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیی دووپاتكردەوە بەرامبەر بەردەوامیی جەنگی زایۆنی بۆ قڕكردنی خەڵكی كەرتی غەزە كە زیاتر لە دووسەد ڕۆژی تێپەڕاند.
هەروەها ئاماژەی دا بە بەردەوامیی كەرتی غەزە لە ڕووبەڕووبوونەوەی كوشتار و جەنگی قڕكردن و سیاسەتی برسیكردن كە قەوارەی زایۆنی بێبەزەییانە و دڵڕەقانە جێبەجێی دەكات، ئەمە سەرەڕای هەڵمەتەكانی ڕاگواستن و وێرانكردنێكی بەرنامەبۆداڕێژراو لەناو بێدەنگیی بێشەرمانەی نێودەوڵەتی و دادوەریی پەككەوتوو و بێدەنگی نێودەوڵەتی دەربارەی تاوانبارانی جەنگ و ئەنجامدەرانی تاوانەكانی قڕكردنی بەكۆمەڵ دەرهەق بە گەلی فەلەستین لە غەزە.
هەروەك شێخ خەنجەر سڵاوی لەبەغداوە نارد بۆ كەرتی غەزە و خەڵكەكەی و هاوكاریی تەواوی خۆی لەگەڵ نەهامەتی و داواكارییەكانیان دەربڕی بۆ ڕاگرتنی قڕكردنیان لەلایەن زایۆنیەوە و ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و كاركردن بۆ هێنانەدیی ئاشتی لە ناوچەكەدا.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە كادرە پێشكەوتوەكانی هاوپەیمانی سیادە دەكات
شێخ خەنجەر ناوچەی عەرەبی جبور بەسەردەكاتەوە و لەكێشەی ڕێگای سەرەكیی ناوچەكە د...
شێخ خەمیس خەنجەر ڕەخنە لە ئاژاوەكەی ناو دانیشتنی دەنگدان لەسەر سەرۆكی پەرلەما...