ژمارەیەك لە سەركردە سیاسیەكانی عێراق، لەپێش هەموویانەوە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، چاویانكەوت بە بەڕێز فەخامەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە شوێنی مانەوەی لە بەغدای پایتەخت و لەچوارچێوەی بەرنامەكانی سەردانەكەیدا بۆ عێراق. لەدیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان عێراق و توركیا و ئەو ڕێككەوتنامە دووقۆڵیانە كرا كە لەمیانەی ئەم سەردانە مێژوویەیدا بۆ عێراق واژۆكراون.
شێخ خەمیس خەنجەر بۆ فەخامەتی سەرۆك ئەردۆغان و شاندی یاوەریی جەختی كردەوە لە گرنگیی دۆسیەی ئاو و بەشی عێراق لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، هەروەها ئاسانكاریی بۆ پێدانی ڤیزا بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی عێراق.
هەروەها شێخ خەنجەر ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی عێڕاق بە سەرۆكایەتی سودانیی برا بەپەرۆشە بۆ پێشخستنی پەیوەندیەكانی عێراق و توركیا و جێبەجێكردنی هەموو ڕێككەوتنە واژۆكراوەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا، لەپێش هەموویانەوە جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بەخۆرێك كە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتە برای تێدابێت.
شێخ خەنجەر ستایشی هەوڵەكانی كۆماری توركیای كرد لە نێوەندگیریی ڕاگرتنی جەنگی قڕكردنی گەلەكەمان لە غەزە و ڕۆڵی توركیا لە بەهاناوەچوونی گەلی فەلەستین بەهۆی گەمارۆی بەردەوامی زایۆنیەوە.
شێخ خەنجەر هەڵوێستە مرۆیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردنی عەرەبە سوننە ئا...
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای گشتیی حزبی سیادەی لە ڕومادی كرد
شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بەغدا پێشوازیی لە ستیفن هیچن باڵیۆزی ب...