شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ڕایگەیاند سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕەنگە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لەمێژووی عێراقدا، چونكە ئاسۆیەكی نوێ لەهەردوو بواری ئابووری و ئەمنیدا دەكاتەوە.
شێخ خەنجەر ئاماژەی بۆئەوە كرد كە بۆ یەكەمجارە ئابووریی عێراق دەبێتە بەشێكی كاریگەر و بەشداربوویەكی سەرەكی لە بزاوتی ئابووری و ڕێڕەوە ستراتیژیە ناوچەییەكاندا، ئەمەیش لەڕێی هاوكاریی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوبەشەكانی لە ناوچەكەدا.
هەروەك شێخ خەنجەر جەختی كردەوە كە ئەم سەردانە یەكەم هەنگاوی عێراق دەبێت بەرەو تێكەڵاوبوونی ئابووریی لە ناوچەكەدا و بەمنزیكانە گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش دەبینین دوای پاككردنەوەی سنوور لە ڕێكخراوە تیرۆریستەكان، ئەمەیش ئاسۆیەكی تازە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی وڵات دەكاتەوە.
شێخ خەنجەر دەچێتە پرسەی خوشكە كۆچكردووەكەی بەڕێز بارزانی
شێخ خەمیس خەنجەر لە بەغدا بەردەوامە لەكۆبوونەوەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێ...
شێخ خەنجەر ئامادەی ئاهەنگی كۆڕی فیقهی بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە دەبێت و...