شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی میوانخانەی شێخ حەمید جاسم زوەیدی كرد لە قەزای فەلوجەی پارێزگای ئەنبار بۆ باسكردنی چەند دۆسیەیەكی گشتی و چۆنیەتی پشتیوانیكردنی هەوڵە عەشایەری و ئەمنیەكان لە ناوچەكەدا.
ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتار و ئەندامانی حزبی سیادە و پیاوماقووڵ و هاووڵاتیان ئامادەی دانیشتنەكە بوون و گفتوگۆكرا دەربارەی یەكخستنی ڕیزەكان و پشتگیریكردنی لایەنە ئەمنیەكان لە پارێزگاكە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەسەر بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوارەكان و پشتیوانیی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان، هەروەها پشتگیریكردنی زیانلێكەوتووەكان و چەسپاندنی ئارامیی پارێزگاكە.
ئەم سەردانە لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكاندایە بۆ برەودان بە پەیوەندیەكان و هاوكاریی نێوان هەموو لایەنەكانی عێراق، هەروەها پشتیوانیكردنی هەوڵە نیشتیمانیەكان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە پارێزگای ئەنبار و عێراق بە شێوەیەكی گشتی.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە دكتۆر مەحمود مەشهەدانی دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆكای...
شێخ خەنجەر داوایەكی ئیمام و نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی دایكی ئیمانداران خەدیج...
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی دوژمنكاریی قەوارەی زایۆنی دەكات و جەختدەكاتەوە لەسە...