شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە مامۆستا ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بۆ شەهیدبوونی سێ كوڕ و سێ نەوەی.
بۆ ئەو مەبەستە، شێخ خەنجەر سەردانی مامۆستا هەنیەی كرد لەبارەگای خۆی و سەرەخۆشیی لێكرد بۆ شەهیدبوونی كوڕەكانی لە بۆردوومانێكی دوێنێی مووشەكیی زایۆنیدا لە كەرتی غەزە، ستایشی دانبەخۆداگرتنی ئەوی لەو كارەساتە گەورەیە و خۆڕاگریی فەلەستینیەكانی كرد كە چەند مانگیكە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنكاریی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەزە.
لایخۆیەوە مامۆستا هەنیە سوپاسی شێخ خەنجەری كرد لەسەر هەڵوێستەكانی بۆ پشتگیریی لە دۆزی فەلەستین و ڕووبەڕووبوونەوەكان لە كەرتی غەزە و بەرگریكردن لە مافی فەلەستین لە خاك و نیشتیمانی خۆی.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە سەركردەكانی حزبی سیادە لە هەموو پارێزگاكانی...
شێخ خەنجەر ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا دەردەبڕێت و سەركۆنەی فر...
شێخ خەنجەر هەڵوێستە مرۆیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردنی عەرەبە سوننە ئا...