شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پیرۆزبایی لە عێراقییەكان و ئوممەی ئیسلامی دەكات بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و ئومێدی ئەوەی خواست كە ئەمڕۆژانە پڕبێت لە خۆشی و كامەرانی و خێر و بەرەكەت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
شێخ خەنجەر هیوای ئەوەیشی خواست كە ڕۆژانی داهاتوو دەرفەتێك بێت بۆ ئازادبوونی دەستگیركراوە بێتاوانەكان و كەسوكاری ئەوانەیش كە بە زۆر ونكراون چارەنووسی ئازیزانیان بزانن، جەختیكردەوە لە بەڵێن و پابەندبوونی خۆی بۆ خزمەتكردنی عێراق و خەڵكەكەی. داوای لە گەلی عێراقیش كرد لەم دۆخە قورسەدا یەكگرتوو و هاواهەنگ بن.
هەروەك ئومێدی خواستن لە ڕۆژانی جەژندا، تاوان و قڕكردنی خەڵكی غەزە لەلایەن زایۆنییەوە ڕابگیرێت و هەموو خاكی كەرتی غەزە لە چنگی داگیركەران ئازادبكرێت، هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكی خۆیشی دووپاتكردەوە لەگەڵ گەلی فەلەستین لە نەهامەتییەكانیاندا.
شێخ خەنجەر سوپاسی دەوڵەتی قەتەر دەكات
شێخ خەنجەر داوایەكی ئیمام و نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی دایكی ئیمانداران خەدیج...
شێخ خەنجەر ستایشی ئەزموونی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی كەركوك دەكات