شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، یادی دەیەمین ساڵەی شەڕی یەكەمی فەلوجەی بیرهێنایەوە و شانازیی خۆی بە ئازایەتیی بەرگریی ڕۆڵەكانی شاری مزگەوتەكان دەربڕی.
شێخ خەنجەر ستایشی ئەو قارەمانانەی كرد كە لەو شەڕەدا گیانی خۆیان كردە قوربانی و ئاماژەی بەوەیشدا دەیەمین ساڵەی یادی شەڕی فەلوجە ئەو گیانی بەرگری و خۆڕاگریە بەرجەستە دەكات كە نوێنەرایەتی ڕێبەرایەتی نەوەی داهاتوو دەكات.
هەروەك ئەو شەڕەی كە لە چواری نیسانی ساڵی 2004 ڕوویدا و "لووتی ئەمریكای دڕندەی داگیركەری، بەخۆڕاگریی بەرەنگاریكارە بەشكۆكان تێداشكێنرا" بەوە لەقەڵەمدا كە وەك شانازییەكی ئوممەی ئیسلامی وایە و شانازیی پێوە دەكات. ئاماژەی بە هاوكاتیی ڕەمزیی لەگەڵ خۆڕاگریی خەڵكی غەزەیش كرد لە ڕووی زایۆنیی دڕندەی داگیركەردا.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە شاندێكی ڕابیتەی ئەصاڵە دەكات
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە ژمارەیەك پیاوماقووڵانی دیالە كرد
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ جاسم جبارە دەكات لە سەلاحەدین