شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی ڕەفتارەكانی نەتانیاهۆ و هەوڵە دڕندانە و خوێناویەكانی كرد بۆ بێدەنگكردنی دەنگە ئازادەكان كە ڕاستیەكان دەگوازنەوە و بەرگریی لە خەڵكە بێتاوانەكانی غەزە دەكەن.
هەروەها شێخ خەنجەر كەناڵی جەزیرەی بە "دەنگی ستەملێكراوانی غەزە" لەقەڵەمدا و داوای لێپرسینەوە و هەڵپەساردنی كەناڵە میدیاییە "تیرۆریستیەكان"ی كرد كە تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی پەردەپۆشدەكەن بەكارە ناپیشەییەكانیان لە گواستنەوەی ڕاستیەكان و پشتگوێخستنی نەهامەتیەكانی ستەملێكراوان و قوربانیانی كوشتارە بەكۆمەڵەكان كە ئیسرائیل لە كەرتی غەزە ئەنجامیان دەدات.
هەروەك شێخ خەنجەر جەختیشی كردەوە لە گرنگیی ڕۆلی میدیای ئازاد لە گواستنەوەی ڕاستیەكان و بەرگریكردن لە مافی كەسانی بێتاوان و ستەملێكراوان، پێداگریی كرد لە دادگایكردنی ئەو كەناڵە ڕاگەیاندنانەی كە پشتگیریی لە ستەم و چەوساندنەوە دەكەن و تاوانەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵ دەشارنەوە.
شێخ خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و خێزانی میدیایی عێراقی ...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە عێراقیەكان و ئوممەی ئیسلامی دەكات
شێخ خەنجەر پرسە و سەرەخۆشیی بۆ شەهیدبوونی كوڕ و نەوەكانی بە مامۆستا ئیسماعیل...