شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی كە داوا دەكات دەستبەجێ لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا شەڕ لە كەرتی غەزە ڕابگیرێت.
هەروەها شێخ خەنجەر داوای لە هەموو ئەو لایەنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیانە كرد كە دژی تاوانەكانی زایۆنین، قەوارەی زایۆنی پابەندبكەن بە ڕاگرتنی جەنگی قڕكردن و تاوانە دژە مرۆییەكانی بەرامبەر گەلی فەلەستین لە غەزە و لەبەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكاندا لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بكرێت.
هەروەك شێخ خەنجەر ڕایگەیاند ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش دەریكردووە هەنگاوێكی ئەرێنیە بەرەو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە فەلەستین، ئاماژەی بەوەیشدا كە دەبێت هەموو لایەنەكان پابەندی بڕیارەكە بن لەپێناو ڕاگرتنی توندوتیژی و پاراستنی ژیانی خەڵكی مەدەنی لە غەزە.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی كرێكاران دەكات و جەخت لە مافەكانیان لە ژیانێكی شای...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە فەخامەتی سەرۆك كۆمار عەبدوللـەتیف ڕەشید دەكەوێت
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...