شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان كرد و هیوای پێشكەوتن و ئارامیی زیاتری بۆ ئەم گەلە خۆشەویستە خواست.
شێخ خەنجەر داوای یەكڕیزیی نیشتیمانیی كرد لەنێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و سیاسیەكانی عێراقدا، جەختی لەوەیشكردەوە كە فرەیی و هەمەجۆریی كۆمەڵایەتی ڕاستییەكی مێژووییە و هەوڵدەدات بۆ وەدیهێنانی ویستی گەلان و پتەوكردنی یەكێتی و سەقامگیریی شارەكان.
هەروەك ئاماژەی دا بە گرنگیی بنیاتنانی ئاییندەیەك كە هەموان كۆبكاتەوە، لەژێر ڕەشماڵی گەورەی عێراق كە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقی لەخۆدەگرێت.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە شاندێكی خەڵكی بەغدای پایتەخت دەكات
شێخ خەنجەر ئامادەی فێستیڤاڵێكی گەورەی تایبەت بە شێخ ئەكرەم محلاوی بەربژێری حز...
شێخ خەنجەر لەگەڵ سەركردە و پاڵێوراوانی حزب لە كەركوك كۆبووەوە