شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لەبارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە بەڕێز محەمەد نوری پارێزگاری ئەنبار.
لە دیدارەكەدا جەخت كرایەوە لە گرنگیی پێشكەشكردنی ئەوپەڕی خزمەتگوزاریی بۆ هەموو ناوچەكانی ئەنبار و دەستەبەركردنی گەشەپێدانێكی بەردەوام لە هەموو ئاستەكاندا، لەگەڵ یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاكە.
شێخ خەنجەر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیریكردنی هەر هەوڵێك كە لەبەرژەوەندیی دانیشتوانی پارێزگاكەدا بێت، هەروەها پشتیوانیی دامەزراندنی پرۆژە ستراتیژیەكان و پێشخستنی خزمەتگوزاریی تێدا. ئەمە جگە لە پشتگیریكردنی هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگاكە و سەلامەتیی خەڵكەكەی.
شێخ خەنجەر یادی دەیەمین ساڵەی شەڕی یەكەمی فەلوجە بیردێنێتەوە
شێخ خەنجەر هەڵوێستە مرۆیەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردنی عەرەبە سوننە ئا...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە سەرۆكی ئەنجومەنی بەغدا و ژمارەیەك لە ئەندانمان د...