شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نیگەرانیی خۆی لەوە دەربڕی كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو بایكۆتكردنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەڕوات و هەڕەشەی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی دەكات، ئاماژەی بەوەدا كە هەنگاوێكی لەوجۆرە هەموو ئاییندەی وڵات دەخاتە مەترسییەوە.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەوەی كە وتووێژی نێوان بەغدا و هەولێر، بەئامادەبوونی هەموو هاوبەشە سیاسیەكان، تاكەڕێگەی نموونەییە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان كە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، پێداگریشی كرد لە گرنگیی دوورخستنەوەی ناكۆكیە سیاسیەكان كە ڕەنگە ببنە هۆی تێكچوونی دۆخی نیشتیمانی و پەكخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێشكەوتن.
بەلای شێخ خەنجەرەوە پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی ژیانی سیاسی لە عێراق، بۆیە داوای دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوی كرد لەڕێی گفتوگۆ و لێكگەیشتنی هاوبەشەوە.
شێخ خەنجەر ماتەمی بۆ شەهید یەحیا سنوار دەربڕی و جەختی لە بەردەوامی مقاوەمەی ف...
شێخ خەمیس خەنجەر سەدانی میوانخانەی شێخ حەمید جاسم زوەید دەكات لە فەلوجە
شێخ خەنجەر سەركۆنەی بەردوومانی سەر شاری هەولێری ئاشتی و پێكەوەژیان دەكات