شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی عەرەبی لە ئەنجومەنی كەركوك ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون و گفتۆگۆی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كە خواستی دانیشتوان بەدیبێنێت و سەقامگیریی ناوچەكە دەستەبەر بكات.
لە كۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەوەی كە دەستوەردانی ڕاستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران یارمەتیدەردەبێت لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی بەشێوەیەكی كارا و خێرا، ئاماژەی بۆئەوەیش كرد كە لە ڕؤژانی ڕەمەزانی پیرۆزدا كرانەوەیەك بەئاراستەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی دێتەئاراوە.
هەروەها شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر گرنگیی مانەوەی پارێزگای كەركوك بە پێكەوەیی و یەكگرتوویی، لەڕێی هێزی ئیرادەی ڕۆڵەكانی و هاوكاریی پێكهاتە جیاوازەكانیەوە، چونكە كەركوك ڕۆڵێكی دیاری ئیقلیمی لە ناوچەكەدا هەیە لەبەرئەوەی قورسایی ئیقلیمیی لە ناوچەكە و بایەخێكی ستراتیژی و هەمەجۆریی دانیشتوانەكەی هەیە، هەر بۆیە حكومەتی ناوەندی بایەخێكی تایبەت بە كەركوك دەدات.
شێخ خەنجەر پێشوازی لە سەرۆك مەحمود مەشهەدانی دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر و شاندێكی پەرلەمانتاران سەردانی میوانخانەی شێخ شەعلان كرەیم-...
شێخ خەنجەر دووبارە داوای زانینی چارەنووسی هەزاران بەزۆرونكراو دەكات