شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی“x” ەوە، پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لە گەلی عێراق و ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی كرد و وتی"ڕەمەزان پیرۆزبێت لە گەلی بەخشندەمان و ئوممەتی ئیسلامیمان، ڕۆژانێكی ڕەحمەت و لێبووردەیی بێت".
هاوكات شێخ خەنجەر داوای لە ڕۆڵەكانی عێراق كرد هەموو ناكۆكییە سیاسییەكان چارەسەربكەن، تەركیزیشی خستە سەر پرسی مافەكانی مرۆڤ پەیوەست بە ڕاگوێزراوەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان. جەختیشی كردەوە لە گرنگیی چارەسەركردنی پرسە مرۆییەكان و ئاگابوون لە هەژار و نەداران لەم مانگە پیرۆزەدا.
وتیشی:"لەمڕۆژەدا خەڵكی غەزەمان لەبیناچێت كە خۆڕاگرانە بەرامبەر شەڕی زایۆنی و برسیكرنیان وەستاونەتەوە"، هیوای خواست مانگی ڕەمەزان دەرفەتێك بێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دادوەری لە هەموو لایەكی جیهاندا.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری لە مەنسور دەكات
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...