شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی ژنانی لە ژنانی عێراق و جیهان كرد، بەتایبەت ئەو ژنانەی قوربانییان دا و خۆڕاگربوون بەرامبەر ئازاری لەدەستدانی كەسوكار و ڕاگواستن.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە سەر ڕێزگرتن لە ژنان و چەسپاندنی پێگەیان لە كۆمەڵگەدا، چونكە بەڕاستی نیوەی كۆمەڵن، ئاماژەی كرد بە خۆڕاگریی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەكان چ بە لەدەستدانی ئازیزانیان و چ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ستەم.
هەروەها شێخ خەنجەر داوایكرد ڕێز لە مافەكانیان بگیرێت و دادوەرییان بۆ فەراهەم بكرێت، لەگەڵ پێداگریی لەسەر گێڕانەوەی مافەكانیان و دەستەبەركردنی نوێنەرایەتیی تەواوەتییان لە بوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا.
سەرۆك مەسعود بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر ڕەخنە لە ئاژاوەكەی ناو دانیشتنی دەنگدان لەسەر سەرۆكی پەرلەما...
شێخ خەمیس خەنجەر لە بەغدا بەردەوامە لەكۆبوونەوەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێ...