شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە و ژمارەیەك سەركردەی لایەنەكانی كەركوك، ئامادەی دووەم كۆبوونەوە بوون كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕێكیخست بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگای كەركوك.
لەكۆبوونەوەكەدا لایەنە ساسیە ئامادەبووەكان، لەسەرووی هەموویانەوە حزبی سیادە، ڕێككەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆگی دووقۆڵی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارتە پێشكەشكراوەكان بۆئەوەی لەماوەی دوو هەفتەدا یەك كارتی كاركردن ئامادەبكەن و بیخەنە بەردەست.
هەروەها لایەنەكانی كەركوك لەسەر شێوازێكی هاوكاریی ڕێككەوتن كە بتوانێت گرفتی نێوان هێزە سیاسیە جیاوازەكان چارەسەر بكات بۆئەوەی بەزوویی بگەنە دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكە.
شێخ خەنجەر ئامادەی گربوونەوەیەكی هەڵبژاردن دەبێت لە دۆرە بۆ پشتیوانی لە بەرژێ...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە سەید عەمار حەكیم دەكەوێت بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی
هۆزی "سادەی حەدیدی" لە نەینەوا لە میوانخانەی سەرۆكی گشتییان پەرلەمانتار شێخ ل...