شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە، پیرۆزبایی لە پەروەردەكارانی عێراق كرد و شانازیی خۆیشی دەربڕی بە كۆششە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەكانی مامۆستایان.
هەروەها پشتگیریی بەردەوامی بۆ پەروەردەكاران دەربڕی لەهەوڵەكانیان بۆ پێشخستنی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن، ئاماژەیدا بەپشتیوانیی بەردەوامیشی بۆ قوتابخانە نموونەییەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەی پەرەپێدان و باشكردنی جۆرایەتیی خوێندن.
شێخ خەنجەر داوای لە سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەكان كرد پەرە بە واقیعی مامۆستا بدەن لەڕێی كردنەوەی خول و دروستكردنی قوتابخانەی نوێ كە شایستەی ناوی عێراق و هەوڵەكانی بێت لە قەلاچۆكردنی نەخوێندەواریدا.
شێخ خەنجەر: سەردانەكەی ئەردۆغان عێراق دەخاتە دەروازەی قۆناغێكی نوێی ئاسایش و ...
شێخ خەنجەر لە بەغدا چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەكەوێت
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبی سیادە لە سەلاحەدین كۆدەبێتە...