شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئیدانەی ئەو تاوانەی كرد كە ئیسرائیلی داگیركەر دەرهەق خەڵكی سڤیلی كەرتی غەزە ئەنجامیدا.
سوپای ئیسرائیل سەدان كەسی لەو هاووڵاتیە مەدەنییانە كوشت كە دەیانویست دەستیان بگاتە كۆمەكە مرۆییەكان لە دەواری نابلس و بەهۆیەوە زیاتر لە 110 كەس شەهیدبوون.
شێخ خەنجەر داوای لە كۆمەڵی نیودەوڵەتی و ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی كرد دەستێوەردانی بەپەلەبكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو جەنگە كە گەلی فەلەستینی بەئامانجگرتووە، جەختیشی كردەوە لە گرنگیی هاوكاری و دەستبەكاربوونی خێرا بۆ ڕاگرتنی كردەوە تاوانكارییەكان و پاراستنی ژیانی خەڵكی سڤیلی فەلەستین.
شێخ خەنجەر: ڕۆژی نیشتیمانیی عێراق بۆنەیەكە بۆ پتەوكردنی یەكێتی نیشتیمانی
شێخ خەنجەر چووە پرسەی هاوسەری ڤیان سەبریی پەرلەمانتار
شێخ خەنجەر سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كامپی ئاوارەكان لە ڕەفح و داوای بایكۆتكردنی ...