شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.
لە دیدارێكدا باسیان لە پەرەسەندە سیاسیەكانی وڵات و گرنگیی پتەوكردنی میكانیزمەكانی دەربازبوون كرد لەو قەیرانانەی كە ناوبەناو تووشی كایەی سیاسی دەبن و جەختیان كردەوە لە پێویستیی پەنابردنە بەر گفتوگۆی جدیی بۆ دەستەبەركردنی شایستە نیشتیمانی و دەستووریەكان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی.
شێخ خەنجەر هەوڵی هەموو فراكسیۆنەكانی لەپپَش هەموویانەوە سیادە، بۆ پلاسخارت دووپاتكردەوە بەرەو چارەسەركردنی حاڵەتی داخرانی سیاسی لە پێكهێنانی حكومەتە خۆجێیەكاندا، ئەمەیش بۆ ڕێگریی لە هەر بۆشاییەكی دەستووری كە ئەو كاری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانە دوادەخات كە ڕۆڵەكانی پارێزگاكان چاوەڕوانی دەكەن، ئاماژەی بە پێویستیی هاوبەشیی هەموو لایەنەكانیش كرد لە بەڕێوەبردنی پارێزگاكان بەجۆرێك دەستكەوتە ئەمنی و ئابورییەكان بچەسپێنێت.
شێخ خەنجەر پێزانینی خۆی دەربڕی بەرامبەر كاری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق و داوای كرد بەردەوام بن لە پشتگیریكردنی عێراق لە هەموو ئاستەكاندا.
شێخ خەنجەر سەرەخۆشی لە خێزانی وەقفی سوننی دەكان بۆ كۆچی دوایی دكتۆر ئەحمەد عە...
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی پەرلەمانتار محەمەد دلێمی لە ڕاشدیە بەسەردەكاتەوە
شێخ خەنجەر لەگەڵ جبوری هەوڵەكانی پشتگیركردن لە پێكەوەژیان و سەقامگیریی كەركوك...