شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە و نوێنەرانی هێزە سیاسیە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئامادەی كۆبوونەوەیەك بوون كە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانەوە ڕێكخرابوو بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگاكە بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە.
لە كۆبوونەوەكەدا سودانی جەختی كردەوە لە گرنگیی پارێزگای كەركوك وەك یەكێك لە دیارترین ناوچەكانی عێراق، داوای پاراستنی پێكەوەژیان و ئاسایش و سەقامگیریی تێداكرد، ئاماژەی دا بە پێویستیی گەشەپێدان و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكەدا بە بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی.
بەشداربوانی كۆبوونەوەكە لەسەر بنەما سەرەكییەكان ڕێككەوتن، لەوانە هاوبەشی و وەلانەخستن، ئاماژەیان دا بە گرنگیی ئامادەكردنی بەرنامەیەكی ئیداریی بۆ پارێزگاكە كە لەگەڵ خواستی دانیشتوانەكەیدا بێتەوە و دیاریكردنی میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی، جەختیشكرایەوە لەسەر پێكهێنانی ئیئتیلافێكی ئیدارەی كەركوك كە هەموو هێزە سەركەوتووەكان لە ئەنجومەنی پارێزگاكە لەخۆبگرێت.
شێخ خەنجەر سەركۆنەی بەردوومانی سەر شاری هەولێری ئاشتی و پێكەوەژیان دەكات
شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسی لەگەڵ 62 پەرلەمانتاردا كۆبوونەوە
شێخ خەنجەر لەگەڵ سەركردە و پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی دیالە لە حزبی سی...