ئازار 19, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نیگەرانیی خۆی لەوە دەربڕی كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو بایكۆتكردنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەڕوات و هەڕەشەی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی دەكات، ئاماژەی بەوەدا كە هەنگاوێكی لەوجۆرە هەموو ئاییندەی وڵات دەخاتە مەترسییەوە.

شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەوەی كە وتووێژی نێوان بەغدا و هەولێر، بەئامادەبوونی هەموو هاوبەشە سیاسیەكان، تاكەڕێگەی نموونەییە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان كە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، پێداگریشی كرد لە گرنگیی دوورخستنەوەی ناكۆكیە سیاسیەكان كە ڕەنگە ببنە هۆی تێكچوونی دۆخی نیشتیمانی و پەكخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێشكەوتن.

بەلای شێخ خەنجەرەوە پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكیەكانی ژیانی سیاسی لە عێراق، بۆیە داوای دۆزینەوەی چارەسەری گونجاوی كرد لەڕێی گفتوگۆ و لێكگەیشتنی هاوبەشەوە.