كانونی دووه‌م 20, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراقی كرد دوای سەركەوتنی مێژووییان بەسەر هەڵبژاردەی ژاپۆنی دا كە یەكێكە لە بەهێزترین هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئاسیا.

ئەم سەركەوتنە لە میانەی قۆناخی دووەمی خولی گروپەكانی هەڵبژاردەی  پاڵەوانێتیی جامی ئاسیادا بوو كە لە دەوڵەتی قەتەر ئەنجامدەدرێت و بەمەیش شێرەكانی ڕافیدەین سەركەوتن بەرەو خولی دووەمی پاڵەوانێتییەكە. 

شێخ خەنجەر جەختی كردەوە كە یەكێتیی عێراقییەكان مەحاڵیش دروست دەكات و دەستكەوتگەلی بێسنوور بەدیدێنێت، یەكێتیی عەرەب سەركەوتن لە غەزە دەستەبەردەكات.