كانونی یهكهم 9, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پشتگیریی خۆی بۆ ڕێبازی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند بۆ سەپاندنی ئەمن و ئاسایش لە بەغدا و لەهەموو ناوچەكانی وڵات و ڕێگریی لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و نێردە دیپلۆماتەكان
لە بەیاننامەیەكدا شێخ خەنجەر جەختی لەوە كردەوە كە دەستدرێژی بۆ سەر دامەزراوە نێودەوڵەتی و نێردە دیپلۆماتەكان هەڕەشە لەو دەستكەوتە ئەمنی و سەقامگیرییانە دەكات كە بەخوێنی عێراقییەكان و هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بەدەستهاتوون.
لەهەمانكاتدا ڕایگەیاند كە سەقامگیریی عێراق واتا سەقامگیریی ناوچەكە و هەموو سیستمی ئیقلیمی.