ئه‌یلول 7, 2023

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیكرد لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە.

لەدیدارێكدا هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ڕووداوەكانی ئەمدواییەی كەركوك دەربڕی و جەختیان كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە بەخێرایی كێشەكان چارەسەربكرێن.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا دەربارەی دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری عێراق.