تشرینی دووه‌م 17, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە كەركوكەوە و لە ڕۆژی لێبووردندا جەختی كردەوە لەسەر گرنگیی پتەوكردنی گیانی یەكگرتوویی لەنێوان پێكهاتەكانی شارەكەدا. 

ئەو وتەیەی شێخ خەنجەر لە میانەی سەردانێكیدا بوو بۆ شاری پێكەوەژیان بەمەبەستی بەدواداچوونی دواگۆڕانكارییەكانی قۆناغی داهاتوو و ئامادەكاریەكانی لەڕێی بەشداریی لەگەڵ كۆمەڵی خۆجێیی و زانینی خواست و پێداویستییەكانی.

ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی جەختكردنەوەیە لەسەر بایەخ و گرنگیی گیانی هاوكاری و لێكتێگەیشتنی نێوان هەموو پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكانی كەركوكدا.