كانونی دووه‌م 11, 2024

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، لە بارەگای سەرۆكایەتی وەزیران، پێشوازیی كرد لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دۆخی سیاسییان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و میكانیزمی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكانیان تاوتوێ‌ كرد، جەختیشیان كردەوە لەسەر گرنگیی پەلەكردن لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و خستنەسەرپێی حكومەتە خۆجێیەكان.

سودانی شێخ خەنجەری دڵنیاكردەوە لە ڕەوتی جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزاری و ئابورییەكانی حكومەت، ئاماژەی بە سووربوونی حكومەت بە هەموو دامەزراوەكانیەوە كرد لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی توانای كاركردن لە هەموو كایە و بوارەكاندا.