ئه‌یلول 28, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی لە ئوممەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە “د خ” و جەختی كردەوە لەپێویستی دەستگرتن بە بەهاكانی ئیسلام و یەكێتی نێوان موسڵمانان لەم قۆناغە تایبەتەدا بە ئیلهاموەرگرتن لە ژیانی پێغەمبەری مەزن لە پشتیوانیكردنی هەق و دادگەریدا.

سەرۆكی حزبی سیادە ئاماژەی دا بەو ئاڵەنگاریانەی ئێستا ڕووبەڕووی ئوممەی ئیسلامی بوونەتەوە، جەختی كردەوە كە گەڕانەوە بۆ ڕێباز و سوننەتی پێغەمبەری میهرەبان تاكە ڕێگای  ڕزگاربوونە لە قەیرانەكان، ڕوونیشیكردەوە كە ئوممەی ئیسلامی ئەمڕۆ پێویستی بە یەكێتی و گردبوونەوە لە دەوری ئەو بنەمایانە هەیە كە پێغەمبەری نازدامان دایناون.

شێخ خەنجەر داوای یەكگرتن و كاری هاوبەشی كرد بۆ پشتیوانی ستەملێكراوان و بەدیهێنانی دادوەری، ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر بۆنەیەكە بۆ بیركركردنەوە و كاركردن لەپێناو چاكسازیی نەتەوە و دووبارە بونیادنانەوەی كۆمەڵگە لەسەر بنەمای ڕەوشتی بەرزی ئیسلامی.