نیسان 4, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، یادی دەیەمین ساڵەی شەڕی یەكەمی فەلوجەی بیرهێنایەوە و شانازیی خۆی بە ئازایەتیی بەرگریی ڕۆڵەكانی شاری مزگەوتەكان دەربڕی.

شێخ خەنجەر ستایشی ئەو قارەمانانەی كرد كە لەو شەڕەدا گیانی خۆیان كردە قوربانی و ئاماژەی بەوەیشدا دەیەمین ساڵەی یادی شەڕی فەلوجە ئەو گیانی بەرگری و خۆڕاگریە بەرجەستە دەكات كە نوێنەرایەتی ڕێبەرایەتی نەوەی داهاتوو دەكات. 

هەروەك ئەو شەڕەی كە لە چواری نیسانی ساڵی 2004 ڕوویدا و “لووتی ئەمریكای دڕندەی داگیركەری، بەخۆڕاگریی بەرەنگاریكارە بەشكۆكان تێداشكێنرا” بەوە لەقەڵەمدا كە وەك شانازییەكی ئوممەی ئیسلامی وایە و شانازیی پێوە دەكات. ئاماژەی بە هاوكاتیی ڕەمزیی لەگەڵ خۆڕاگریی خەڵكی غەزەیش كرد لە ڕووی زایۆنیی دڕندەی داگیركەردا.