تشرینی یهكهم 8, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەیادی یەكساڵەی تۆفانی ئەقسادا كە بە گەورەترین شكستی قەوارەی داگیركەر دادەنرێت لە مێژوودا، جەختی كردەوە لەسەر بایەخی ئەم بۆنەیە بۆ ڕووناكی خستنەسەر مافی گەلی فەلەستین لە بارەنگاربوونەوەی داگیركەریدا.
سەرۆكی حزبی سیادە ئاماژەی بەوەدا كە تاوانە بەردەوامەكانی داگیركەر دەرهەق بە سەدان هەزار ژن و منداڵ و پیروپەككەوتە دڕندەیی ئەم قەوارە داگیركەرە دەردەخات، هەروەها سیاسەتی سووتماكی زەوی كە لە غەزە و كەناری خۆرئاوا دەستپێكرد فراوانبوو و گەیشتە لوبنان، ئەمەیش ترسناكیی ئەم داگیركەرییە دەسەلمێنێت كە دەگاتە دەوڵەتانی تریش.
هەروەك شێخ خەنجەر پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دەربڕی و پێداگریی كرد لەوەی كە یادی تۆفانی ئەقسا بیرخستنەوەی هەموانە بەوەی كە بەرەنگاریی تاكە ڕیگەیە بۆ ڕزگاركردنی خاك و گێڕانەوەی مافە دزراوەكان.
خەنجەر سەرەخۆشیی خۆی پێشكەش بە شەهیدانی ڕێی ئازادكردنی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا كرد و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارە خۆڕاگرە گەمارۆدراوەكان خواست و ئومێدی سەركەوتنی بۆ ئەوانە خواست كە بۆ قودس و پرسەكانی ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی لەهەوڵدان.