تشرینی یهكهم 4, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە لەوەی كە ڕۆژی نیشتیمانیی عێراق وەك دەرفەتێكە بۆ پتەوكردنی یەكێتی نێوان ڕۆڵەكانی عێراق و ڕۆڵی عێراقی بیرهێنایەوە لە پشتیوانیكردنی پرسەكانی ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی.
سەرۆكی حزبی سیادە ڕوونیكردەوە ئەم ڕۆژە داوای بیرخستنەوەی ڕۆڵی پێشەنگایەتی عێراق دەكات لە بەرگریكردن لە نەتەوە، بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنكاریی قەوارەی داگیركەر و تاوانەكانی دەرهەق بە هەردوو گەلی فەلەستین و لوبنان.
شێخ خەنجەر داوای كرد ڕۆژی نیشتیمانیی عێراق بقۆزرێتەوە بۆ چەسپاندنی بەهاكانی دادوەری و یەكسانی و لابردنی ستەم لە هەموو عێراقییەكان بۆ پتەوكردنی یەكگرتوویی نیشتیمانی بەوجۆرەی كە ڕۆڵی عێراق لە پشتگیریكردنی پرسەكانی نەتەوەدا بگەڕێنێتەوە.