ئایار 7, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ڕایگەیاند ڕەزامەندیی گروپە قارەمانەكانی بەرگریی غەزە لەسەر پێشنیاریی نێوەندگیریی لەلایەن برا قەتەری و میسرییەكانەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ، هەنگاوێكی گرنگە و ئاسۆیەكی نوێ بۆ هەوڵەكانی ئاشتی و ئارامیی لە ناوچەكەدا دەكاتەوە.
هەروەها شێخ خەنجەر ئەم هەنگاوەی بە دەرفەتێك زانی بۆ ڕاگرتنی یەكجارەكیی جەنگی لەناوبردن و تاوانەكانی جەنگ كە سوپای داگیركەری ئیسرائیلی دژی گەلی فەلەستین ئەنجامیان دەدات. ئاماژەیەكی ئەرێنییشە بەرەو دەستپێكردنی قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەزە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بە پشتگیرییەكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەوە.