تشرینی یه‌كه‌م 20, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، پێشوازیی كرد لە مامۆستا ئیبتهال داینی ئەندامی سەركردایەتی حزبی سیادە و ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقووڵانی دیالە.

لە دیدارێكدا كە لەبارەگای حزب لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، سەرەتا ئامادەبوان كورتەباسێكیان دەربارەی پێداویستییەكانی شارەكەیان و دانیشتوانەكەی خستەڕوو بەتایبەت لە هەردوو لایەنی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە و داوایان كرد كە حكومەت زیاتر لایان لێ‌ بكاتەوە و بایەخیان پێبدات.

لایخۆیەوە شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لە پشتگیریی داواكاریی هاووڵاتیان و پشتیوانیكردنی بێسنووری خۆی لە جێبەجێكردنی مافە ڕەواكانیان دەربڕی لەپێناو باشتكردنی بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئاستی گوزەرانیان.