تشرینی یهكهم 19, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە نووسینگەی خۆی لە شاری بەغدا، پێشوازیی كرد لە مامۆستا ئیسماعیل نەجم سەرۆكی بزووتنەوەی عەدل و ئیحسان (داد و چاكە) و شاندێكی یاوەری.
لەدیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئامادەكاریی حزبەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان تاووتوێ كرا و ڕای گشتیی بۆ ئەوە هاندرا كە بەشداریی لە پرۆسەكەدا بكەن بۆ هەڵبژاردنی كەسانی بەتوانا و لێوەشاوە لە ڕیزی ڕۆڵەكانی نیشتیماندا.
ئەم دیدارە بەشێكە لە بەشداریی حزبی سیادە و بزووتنەوەی عەدالە و ئیحسان بۆ بەهێزكردنی بەرەی ناوخۆ و كاراكردنی دۆسییەكانی مافی مرۆڤ، لەسەرووی هەموویانەوە بڕیاردان لەسەر لێبووردنی گشتی و گێڕانەوەی ڕاگوێزراوەكان و چارەسەركردنی دۆسیەی ئەو كەسانەی بەزۆر ون و بێسەروشوێن كراون.