حوزه‌یران 17, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی كرد و لە خودای گەورە پاڕایەوو كە بەخێر و ئاسایش و ئاشتی بەسەر ئوممەتەكەماندا تێپەڕێت. 

شێخ خەنجەر پشتیوانی و هاوكاریی خۆیی دووپاتكردەوە لەگەڵ گەلەكەمان لە غەزە و فەلەستین و ستایشی خۆڕاگرییانی كرد لەبەرامبەر دوژمنكاریی بەردەوامی قەوارەی داگیركەر، هەروەها ستایشی ئەو ڕۆڵە ئازایانەی كرد كە بەرگریی لە خاك و مافەكانیان دەكەن و بڕوایان بەسەركەوتنی خۆیان هەیە.

هەروەك شێخ خەنجەر داوای لە یەزدانی مەزن كرد نەتەوەكەمان بپارێزێت و هێز و ئارامیی پێببەخشێت، هەموو ساڵێك بەخێر و خۆشی بێت و جەژنی قوربان بەخێر و بەرەكەتەوە بۆ هەموان بێت.