ئایار 3, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پشتگیریی خۆی بۆ بڕیارێكی توركیا دەربڕی دەربارەی پچڕانی پەیوەندیە بازرگانییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و داوای لە وڵاتانی تریش كرد هەمان هەنگاو بنێن.
شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر بایەخی ناچاركردنی قەوارەی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی شەڕەكەی لە كەرتی غەزە و تاوانە دژە مرۆییەكانی، ئاماژەی كرد بە بەردەوامیی خۆڕاگریی مەقاوەمەی فەلەستینی و پاشەكشەنەكردنی بەرامبەر ئەو دوژمنكاریەی كە حەوت مانگە بەردەوامە.
هەروەك شێخ خەنجەر داوای هاریكاریی جیهانیی كرد بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیەكانی ئیسرائیل و ئاماژەیدا بەوەی كە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین دەبێتە هۆكارێك بۆ بەدیهێنانی سەركەوتن و دادوەری و ئاشتی لە ناوچەكە.