ئایار 20, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پرسەنامەیەكی ئاراستەی كۆماری ئیسلامی لەئێران، بە سەركردایەتی و گەلەكەیەوە، كرد، بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆك ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدللـەهیان وەزیری دەرەوە و هاوەڵەكانیانەوە.

لە تویتێكی “ئێكس”دا شێخ خەمیش خەنجەر دەڵێت “الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ”، هاوخەمیی خۆیشی لەم كارەساتەدا لەگەڵ گەلی ئێران دەربڕی.

هەروەها شێخ خەنجەر دەڵێت:”لەم كارەساتەدا هەموو هاوكارییەكی خۆمان لەگەڵ گەلی ئێرانی برا دەردەبڕین و لەخوا دەپاڕێینەوە كۆچكردوان بخاتە بەر ڕەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاریان ببەخشێت”.