تشرینی دووهم 21, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقدا كۆبووەوە و چەند بابەتێكیان تاووتوێ كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر و حەلبوسی دۆخی سیاسی عێراقیان هەڵسەنگاند و جەختیانكردەوە لە گرنگیی تێگەیشتن لە وردەكاری و ڕێوشوێنەكانی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی.
پەرەسەندنەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بیروڕاگۆڕینەوە دەربارەی بڕیارە سەرەكییەكانی حكومەت باسكران و هەدوولا جەختیان كردەوە لەسەر پێویستیی هاوكاری و هەمئاهەنگیی بەردەوام بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و پاراستنی سەقامگیریی عێراق لەم دۆخەی ئێستادا.
ئەم كۆبوونەوانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و پەرەپێدانی هاوكاریی نیشتیمانیدان.