كانونی دووه‌م 12, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینی لە مەزاری مەعروفی كەرخی لە بەغدای پایتەخت كرد.

دوای نوێژ و سڵاوی بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی ناو مەزارەكە، شێخ خەنجەر لەلایەن برایانی زانایانی بەڕێز لە ڕابیتەی زانایانی عێراق لە بارەگای خۆیان، پێشوازیی كرا.

زانایانی بەڕێز پێشوازی و بەخێرهاتنی شێخ خەنجەریان كرد و ستایشی ئەوەیان كرد كە بەردەوام دواگۆڕانكاریەكانی دۆخی وڵات بۆ زانایان و ئەهلی مزگەوتەكان ڕوون دەكاتەوە.

شێخ خەنجەر دۆخی عێراقی لە هەردوو گۆڕەپانی ناوخۆیی و عەرەبی بۆ ڕابیتەی زانایانی عێراق باسكرد لەگەڵ باری ناهەمواری فەلەستین و ئەو پێشێلكاریانەی كە زایۆنیی دوژمن دەرهەق بە خەڵكی بێتاوانی كەرتی غەزە ئەنجامی دەدات. جەختی كردەوە لەسەر ڕۆڵی نەگۆڕی عێراق لە پشتیوانیكردنی دۆزی فەلەستین و هاوهەڵوێستیی لەگەڵ خەڵكی ستەملێكراوی غەزەدا.

شێخ خەنجەر سەركۆنەی پێشێلكاریە بەردەوامەكانی قەوارەی داگیركەری كرد لەسەر خاكی داگیركراو و داوای هەڵوێستی یەكلاكەرەوەی نێودەوڵەتیی كرد بۆ دانانی سنوورێكی ئەو دوژمنكاریە. 

هاوكات شێخ خەنجەر ستایشی ڕۆڵی “زانایانی شەریعە و كەلام” و فێرخوازانی زانستی كرد لە پاراستنی ناسنامەی كۆمەڵگە و بیروباوەڕ و لایەنگرییان بۆ ئایین و مێژوویان و هانیدان بۆ ئاگاداربوون لە خێزان و پاراستنی گەنجان لە بەڵا كۆمەڵایەتیەكان لەپێناو سەرخستنی بەرژەوەندیی نیشتیمان و بڵاوكردنەوەی گیانی خۆشەویستی و هۆگریی نێوان ڕۆڵەكانی نیشتیماندا.

شێخ خەنجەر پشتگیریی خۆی بۆ شێخ دكتۆر حامد عەبدولعەزیز شێخ حەمەد و هەموو شێخەكانی ماڵباتی شێخ حەمەد دووپاتكردەوە و ستایشی هەڵوێستی شەرەفمەندانەی كردن لە بڵاوكردنەوەی بیری نێوەندگیری و تەبایی و گیانی برایەتی و دۆستایەتی لەنێوان عێراقیەكاندا.