كانونی یه‌كه‌م 8, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینیی لە مزگەوتی ئەبوبەكری سدیق ئەنجامدا كە دەكەوێتە ناوچەی غەزالیەی بەغداوە.

ئەمە دوای دوو ڕۆژ بوو لەو ڕووداوی سووكایەتی و دەستدرێژیەی لەلایەن چەند لەیاسادەرچوویەكەوە كرایە سەر نزرگەی هاوڵێكی پێغەمبەر “درودی خوای لەسەربێت” لەنزیك ئەو مزگەوتە.

بۆیە شێخ خەنجەر سەركۆنەی ئەو ڕەفتارانەی كرد و لە وتەیەكیدا كە دوای نوێژ پێشكەشی كرد جەختی لەوە كردەوە ڕێگەنادات دەستدرێژی بكرێتەسەر سیمبول و پیرۆزییەكانمان كە نوێنەرایەتی بیروباوەڕ و ناسنامەمان دەكەن.

لەهەمانكاتدا داوای لە لایەنە ئەمنیەكان كرد ڕێكاری توند بگرنەبەر بەرامبەر هەر كەسێك كە دەیەوێت زیان بە سیمبولەكانمان بگەیەنێت و ئاسایش و ئاشتیی كۆمەڵایەتی بشێوێنێت.