كانونی یه‌كه‌م 7, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی شێوانی لە مزگەوتی ساریە لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا

دوای نوێژ، لە وتەیەكیدا ستایشی خەڵكی دیالەی كرد و ئاماژەی دا بە هەڵوێستی قارەمانانەیان لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی لاگیری و پەراوێزخستن.

هەروەك یادی شەهیدانی مزگەوتی ساریەی كردەوە كە بەدەستی چەتەكانی لە یاسا دەرچوو و لەڕۆژانی ئاژاوە و بە چەكی دەرەوەی دەستی یاسا شەهیدكران. 

شێخ خەنجەر داوای كرد ڕۆڵی مزگەوتەكان بخرێنەگەر بۆ بڵاوكردنەوەی بانگەشەی ئیسلامی و پەروەردەی لاوان لەسەر ڕەوشتی بەرز چونكە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ پارێزگاریكردن لە ناسنامە و پاراستنی ڕێنمایی ئایینی پیرۆز.

لەدەرەوەی مزگەوتی ساریەیش، شێخ خەنجەر لەگەڵ ژمارەیەك لەهاووڵاتیان كۆبووە و گوێی لە داواكاری و پێداویستییەكان گرت و بەڵێنی پێدان كە بۆیان جێبەجێ‌ بكات و بەردەوامیش بێت لە بەدواداچوونی كاروبارەكانیان.