تشرینی یه‌كه‌م 18, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ماتەمینی خۆیی بۆ شەهیدبوونی موجاهید یەحیا سنوار سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس دەربڕی كە لە كەرتی غەزە لەڕێی خوادا شەهید بوو و پاشەكشەی نەكرد  لەكاتی بەرگریی لە خاك و گەلەكەی دژی داگیركاریی زایۆنی.

سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە كە بەشەهیدبوونی سەركردە یەحیا سنوار كاروانی بەرگریی فەلەستینی ناوەستێت، بەڵكو خۆڕاگرتر و سوورتر دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داگیركەر، ئاماژەی بەوەیشدا كە سنوار سیمبولی مقاوەمە بوو و ژیانی خۆی كردە قوربانی دۆزێكی ڕەوا كە ئەویش ڕزگاركردنی قودس و بەرگرییە لە گەلی فەلەستین.

خەنجەر ئاماژەی بۆئەوەیش كرد كە قەوارەی زایۆنی بەردەوام هەوڵیداوە، بە كوشتنی سەركردەكانی ئیرادەی بەرگریی بشكێنێت، بەڵام ئەم كردەوە غەدركارانە ورە و عەزمی فەلەستینیەكانی زیاتر كردووە بۆ بەرگریی لە خاك و مافە ڕەواكانیان، وتیشی حەماسی فەلەستینی پاشەكشە ناكات و كاروانەكەی درێژە پێدەدات هەتا بەدەستهێنانی سەركەوتن.

خوا لە شەهید یەحیا سنوار وهەموو ئەو شەهیدانە خۆشبێت كە گیانی خۆیان كردە قوربانی فەلەستین و قودس، سەركەوتنیش هەر بۆ بەرگریكارە خۆڕاگرەكان دەبێت و ئیرادەی گەلی فەلەستین لە بەرەنگاربوونەوەی داگیركەراندا ناشكێت.