كانونی یه‌كه‌م 14, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئامادەی كۆنگرەی هەڵبژاردنی جەماوەریی هاوپەیمانی قیادە و هاوپەیمانی عەرەبی بوو لە كەركوك بۆ پشتیوانی شایستەكانی خەڵكی كەركوك لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.

 شێخ خەنجەر جەختی لە گرنگیی كەكوك كردەوە لە ئاستەكانی ناوخۆ و ئیقلیمی و دەرەوە كە شارێكە شایانی ئەوەیە كاری تێدا بكرێت و پشتگیریی خەڵكەكەی بكرێت.

شێخ خەنجەر وتی: هەندێك لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی، پێشتر و ئێستایش هەوڵ دەدەن بۆ هاندانی گیانی فیتنەگێڕی و دووبەرەكی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوكدا كە بووە هۆی وێرانبوون و خراپەكاری، بەڵام جارێكی تر ڕێگە بەو كارانە نادەین. 

هەروەها شێخ خەنجەر داوای پاراستنی بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ڕۆڵەكانی كەركوك و لەباربردنی دەرفەتی خەڵەتاندن و ئاژاوەگێران كرد لەڕێی بەكۆمەڵ چوونە هەڵبژاردن و بەشداریی كارا و بەفیڕۆنەدانی هیچ دەنگێك چونكە هەر دەنگێكیش بەهای خۆی هەیە. 

لە كۆنگرەكەدا هەرەیەك لە دكتۆر محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانان و مامۆستا ئەركان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك و موهەیمەن حەمدانی پەرلەمانتار و مامۆستا خالید موفرەجی ئەندامی سەركردایەتی سیادە و ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقووڵان و كەسایەتیە گشتییەكان ئامادەبوون.

لە پەراوێزی كۆنگرەكەیشدا شێخ خەنجەر 50 كورسیی خوێندی بەخشی بە خوێندكارانی كەركوك و چاویشیكەوت بە ژمارەیەك خاوەن پێداویستیی تایبەت، گوێی لە داوا و پێداویستییەكانیان گرت و هەندێكیانی بۆ جێبەجێ‌ كردن.