حوزهیران 7, 2024

لەیادی هەشت ساڵەی ئەنجامدانی تاوانی ون و بێسەروشوێنكردنی خەڵكی سەقلاویەی ئەنباردا؛ شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئاماژەی دا بە بەردەوامیی كۆژان و نەهامەتیەكانی كەسوكاری ئەو ونكراوانەی كە تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
شێخ خەمیس خەنجەر داواكاریە سەرەكیەكەیی دووپاتكردەوە كە لە كارتی ڕێككەوتنە سیاسیەكەدا هاتووە دەربارەی ئاشكراكردنی چارەنووسی هەموو ونكراوەكانی ئەو پارێزگایانەی كە ڕووبەڕووی تیرۆر و پرۆسە سەربازیەكان بوونەتەوە، پێداگریشی كرد لەسەر پێویستیی ڕاكێشانی تاوانبارەكان بۆ بەردەم دادگا.
شێخ خەنجەر بۆ هاوبەشە سیاسیەكانیشی دووپاتكردەوە كە دۆسیەی بەزۆر بێسەروشوێنكراوەكان لەعێراق؛ مافێكی كەسوكاریانە بەسەرمانەوە هەرچەندە درێژەیش بكێشێت مافی بێتاوانەكان بەتێپەڕبوونی كات نافەوتێت.