تشرینی دووه‌م 17, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ سەركردە و پاڵێوراوانی حزب لە پارێزگای كەركوك كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی دۆسیەی هەڵبژاردن و دۆخی ناوخۆی حزبەكە.

لە كۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەسەر گرنگیی كەركوك لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنییەوە كە نوێنەرایەتی ناسنامەی عێراق دەكات و شایانی هەوڵی هاوبەشە بۆ كاكردن لەپێناو پێشخستن و سەقامگیربوونی دۆخەكەی.

هەروەها ئاماژەی دا بە ئامادەكارییە پێویستەكان بۆ بەسەركەوتوویی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی شەفاف و دیموكراتییانە و بیروڕا گۆڕینەوە دەربارەی ستراییژییە كاریگەرەكان كە دەتوانرێت پشتیان پێببەسترێت بۆ گرەنتیدانی نوێنەرایەتی حزب بەشێوەیەكی بەهێز و كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیدا.

شێخ خەنجەر داوای لە هەموو ئەندامانی حزب كرد كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ خزمەتكردنی پارێزگای كەركوك و كاری هاوبەش لەپێناو پێشخستن و سەقامگیریی عێراقدا.