شوبات 21, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك باسیان لە هەوڵەكانی پشتیوانیكردنی پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك و پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی شارەكە كرد.

شێخ خەنجەر ستایشی هەوڵە بەردەوامەكانی بواری ئاوەدانی كرد بۆ بەجێگەیاندنی دەستكەوتە بەردەوامەكان لە هەموو لایەكی پارێزگاكەدا و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئیدارەدانی جبوری لە بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكەدا.

لایخۆیەوە جبوری پێزانینی خۆی دەربڕی بەرامبەر هەڵوێستی شێخ خەنجەر و بایەخپێدانی بەردەوامی بە سەقامگیریی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كەركوك، ئاماژەی بە هەوڵی هاوبەشی هەردووكیشیان دا بۆ پەرەپێدانی هاوكاری و پێشكەوتن لە بەرژەوەندیی دانیشتوانی پارێزگاكە و پابەندبوونیان بە چەسپاندنی ئارامی و پەرەپێدانی پێكەوەژیان لە كەركوكدا.