ئایار 10, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە شێخ ڕەعد عەلی سلێمان میری خێڵەكانی دلێم.
لە دیدارێكدا باس لەو بابەتانە كرا كە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بەگشتی و ئەنبارییەكان بەتایبەتی گرنگن و جەختكرایەوە لە ڕۆڵی عەشائیرەكان لە چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری و پێویستیی بەهێزكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان لە نێوان عەشائیرەكان و پاراستنی ڕایەڵە كۆمەڵایەتیەكانی ناوچەكانیان.
لەمیانەی قسەكانیدا شێخ خەنجەر ئەوەی ڕوونكردەوە كە خەریكە دەگەنە چارەسەری قەیرانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستە پەلەبكرێت لە یەكلاكردنەوەی ئەم دۆسیە گرنگە بۆ دەستكردنەوە بە پەسەندكردنی ئەو یاسایانەی كە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی دەكەن.
لایخۆیەوە شێخ ڕەعد سلێمان ستایشی هەوڵەكانی خەنجەری كرد لە چارەسەركردنی قەیرانە سیاسیەكان و نزیكخستنەوەی بیروڕاكان و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی یەكگرتوویی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە نێوان لایەنە جیاوازەكاندا.