ئایار 31, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینیی لە مزگەوتی ئەلعەباس كرد لەناوچەی عامریەی خۆرئاوای بەغدای پایتەخت.

دوای نوێژ، شێخ خەنجەر بەشداریی كرد لە هەڵوێستەیەكی هاوكاریی میللی لەگەڵ كەسوكارمان لە غەزە و ڕەفح كە خەڵكی ناوچەكە لەژێر دروشمی “فەلەستین دۆزمانە” ڕێكیانخستبوو وەك سەركۆنەكردنێكی تاوانەكانی زایۆنیی دوژمنی ملهوڕ دژی مرۆڤایەتی و بەردەوامیدانی بە پێشێلكاریە ئابڕووبەرەكانی دەرهەق بە خەڵكی بێتاوان.

ئامادەبوان سەركۆنەی بێدەنگیی نێودەوڵەتیشیان كرد بەرامبەر ئەو تاوانە بەردەوامانە و داوایان لە حكومەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان كرد بەجددی كار بۆ كۆتاییهێنان بەو دوژمنكاریە بكەن و هەڵوێستی یەكلاكەرەوە بنوێنن بەرامبەر تاوانەكانی قەوارەی داگیركەر.