نیسان 3, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆیی ئاراستەی خەڵكی ناوچەی هارسە كرد دوای ئەو ڕووداوی ئازاربەخشەی هاتوچۆ كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شەش قوتابی و برینداربوونی نۆی دیكە.

لە تویتێكدا شێخ خەنجەر دەڵێت:”سەرەخۆشی لە خەڵكەكەی خۆمان لە هارسە دەكەم دوای ئەو كارەساتە ئازاربەخش و ڕووداوە خوێناوییەی كە كۆتایی بەژیانی شەش قوتابی هێنا و نۆی دیكەیشی تێدا برینداربوو”. پێداگریی كرد لەسەر گرنگیی چڕكردنەوەی ڕێكارە ئەمنیەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەی سەلامەتی لە هەموو بوارەكاندا، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە گواستنەوە و بیناكانەوە، بۆ گرەنتیدانی پاراستنی ڕۆڵەكانمان و دووبارەنەبوونەوەی ڕووداوی لەمجۆرە لە داهاتوودا.

داوای لە یەزدانی مەزن كرد قوربانییەكان بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی و بەهەشتی بەرینەوە و ئارامی و دڵنەواییش بە دانیشتوانی هارسە ببەخشێت.

                                                                                                                         إنّا للهِ وإنّا إليهِ راجعون